وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکیەکان میکانیزمی ئەنجوومەنی ئاسایش دەقۆزنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384926-وتەبێژی_وەزاڕەتی_دەرەوەی_ئێران_ئەمریکیەکان_میکانیزمی_ئەنجوومەنی_ئاسایش_دەقۆزنەوە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتەچەکەمەنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی ، ئەمریکیەکان میکانزیمی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان دەقۆزنەوە و کەڵکاژۆی لێ دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2020 09:24 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکیەکان میکانیزمی ئەنجوومەنی ئاسایش دەقۆزنەوە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتەچەکەمەنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی ، ئەمریکیەکان میکانزیمی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان دەقۆزنەوە و کەڵکاژۆی لێ دەکەن.

سەید عەباس  موسەوی رۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکد لە بارەی  هاتنە ئارای رەشنووسی نوێی بڕیارنامەی ئەمریکا لە بارەی درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی ئاسایش ، وتیشی: ئەم هەنگاوە بەر لەوەی کە دژی ئێران بێ ، لە دژی میکانیزمە نێودەوڵەیتەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکانە .

موسەوی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکیەکان دەیانهەوێ ئەنجومەنی ئاسایش بەرەو فەوتان ببەن یان بێخەنە ژێر رکێفی خۆیان ، جەختی کردەوە : ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەبێ وریا بن نەکەونە داوی ئەمریکیەکان و لەوانەیە ئەم کارەی ئەمریکاش بە وریایی ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە ناکام بمێنێ .

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسییی  ئێران لە بارەی رۆڵی عەرەبستان لە دەرچوون و ئیمزاکرانی نامەی ئەم دواییانەی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بە مەبەستی درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران گوتی : بە پێی  هەواڵی باوەڕپێکراو ، هەندێ لە ئەندامانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس ئاگاداری بڕگەکانی ئەم نامەیە نەبوون .

موسەوی بە ئاماژە بەپێشنیارەکانی پێشووی ئێران بۆ هاریکاری لە گەڵ وڵاتانی لێواری کەنداوی فارس وتیشی ، ئێران بەو وڵاتانەی کە بەپەرۆشیی خۆیان لە هەڵگیرانی بایکۆتە چەکەمەنیەکانی ئێران دەربڕی ، دەڵێ ، ئێوە ناوچەکەتان کردووە بە هەماری چەک و تەقەمەنیی و ئەم هەنگاوەی ئێوە بۆ کلکە سووتێ لای ئەمریکایە .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی بانگەشەی کاربەدسەتانی واشنگتۆن لە بارەی دەسوەردانی تاران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا گوتی ، ئەوە لە بانگەشە پێکەنیناویەکانی ئەمریکیەکانە چونکە ئێران زۆر سەرنجی تاکەکان  و ڕەوت و لایەن و  حزبەکانی نێوخۆی ئەمریکا نادات بەڵکوو سەرنجی ئاکار و کردار و هەڵسوکەوتیان لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەدات .