زەریف : تاران بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکان دانوستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384940-زەریف_تاران_بۆ_گەڕاندنەوەی_پارە_بلۆککراوەکان_دانوستان_دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد جەواد زەریف، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئاب، وتی کە ئێران چەند ڕێگە و شێوازێک لەپێناو گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی لە چەند بانکێکی نێودەوڵەتی، بەکاردەهێنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2020 19:03 Asia/Tehran
  • زەریف : تاران بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکان دانوستان دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد جەواد زەریف، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئاب، وتی کە ئێران چەند ڕێگە و شێوازێک لەپێناو گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی لە چەند بانکێکی نێودەوڵەتی، بەکاردەهێنێت.

 

محەمەد جەواد زەریف لە وتووێژ لە گەڵ ھەواڵدەریی مەجلسدا گوتی :  "ئاڵوگۆڕی بازرگانی یان کڕینی شتومەک لەو ڕێکارانە دەبن کە ئێران بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی لە وڵاتانی دیکە، دەیگرێتە بەر."

وەزیری دەرەوەی ئێران،  وتووشیەتی، "دانوستان بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانمان دەکەین و لەڕێی بەرزکردنەوەی سکاڵاوە بۆ دادگا پەیوەندیدارەکان، بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین."

زەریف  ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە "لە ماوەی ئەم چەند ساڵانەی دواییدا چەند ڕێگەیەک بۆ گەڕاندنەوەی پارەکانی وڵاتەکەمان لە وڵاتانی ترەوە دۆزراونەتەوە، ئێمەش بەکاریان دەهێنین."

محەممەد جەواد زەریف ئەوەشی ئاشکراکردووە کە "هەندێک لە وڵاتان بەشێک لە پارەکانمانیان بۆ گەڕاندووینەتەوە."