ئاب 11, 2020 04:48 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەی کرماشان کۆچی دوایی کرد

مامۆستا «مەلا موحەممەد موحەممەدی» ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەی کرماشان ڕۆژی دووشەممە بیستەمی گەلاوێژ لە تەمەنی ٧٩ ساڵی دا لەبەر نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا «مەلا موحەممەد موحەممەدی» کە ھەر لە حەوتەیەک لەمەوبەرەوە لە بەر ئازاری جەرگ لە نەخۆشخانەی ئیمامی ڕەزا(ع)ی شاری کرماشان خەوێندرا بوو، ڕۆژی دووشەممە لە بەر ئەم نەخۆشییە ماشئاوایی لە ژیان کرد.

مامۆستا «مەلا موحەممەد موحەممەدی» لە ساڵی ١٣٧٨ەوە ھەتا دواڕۆژی تەمەنی بەرنوێژی ئەھلی سوننەی شاری کرماشان بووە.

مامۆستا «مەلا موحەممەد موحەممەدی» لە دامەزرێنەرانی ئەجومەنی «ئیفتاء»ی ئەھلی سوننەی کرماشان بوو، بەڕێزی ساڵی ١٣٧١ بە کۆتایی ھاتنی شەڕی داسەپاو بە بڕیارێک لە لایەن ئەنجومەنی سیاسەت دانانی ئیمام جومعەکانی پارێزگای کرماشان بوو بە ئیمام جومعەی ئەھلی سوننە لە «سەرپێڵی زەھاو»و ھەتا ڕەزبەری ساڵی ٧٧ لەو شارەدا خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکی ئایینی و ڕۆشنبیریی خۆی بوو.

بەڕێزی ھەروەھا لە ساڵی ١٣٧٨ی کۆچیی ھەتاوییەوە وەک بەرنوێژی ئەھلی سوننەی شاری کرماشان چالاکی نواند.

خوالێخۆشبوو مامۆستا «مەلا موحەممەد موحەممەدی» ھەموو حەوتەیەک لە مزگەوتی ئیمامی شافیعی(ر- ض)ی شاری کرماشان بەرنوێژیی بۆ موسڵمانانی سوننەی ئەم شارە دەکرد.

سەرپەیڤ