ئاب 11, 2020 05:40 Asia/Tehran
  • مامۆستا موحەممەدی ئاڵاھەڵگری لێک نزیک کردنەوەی ئەھلی سوننەو ئەھلی تەشەییوع بوو

بەرپرسی نووسینگەی نوێنەرایەتیی وەلیی فەقیھ بۆ کاروباری ئەھلی سوننەی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: مامۆستا مەلا موحەممەد موحەممەدی بە درێژایی ٢١ ساڵ بەرنوێژی کردنی لە شاری کرماشان سەرباری تەواوی ئاڵۆزییەکان، ئاڵاھەڵگری لێک نزیک کردنەوە، برایەتی و ھۆگریی نێوان برایانی سوننەوشێعەی ئەم پارێزگایە بوو.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین« حوججەتوڵڵای فازڵی» ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردن و ناشتنی تەرمی ئیمام جومعەی کۆچکردووی ئەھلی سوننەی کرماشان لە گۆڕستانی ئاوایی «دەوڵەت ئاوا»ی ڕەوانسەرو لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا، ڕایگەیاند: مامۆستا «مەلا موحەممەد موحەممەدی» بەردەوام تەوەری یەکگرتن و پوچەڵ کەرەوەی زۆرێک لە پیلانەکانی دوژمنان و ئاژاوچییانی کۆمەڵگاکەمان بوو.

ناوبراو وتیشی: ئیمام جومعەی کۆچکردووی ئەھلی سوننەی کرماشان لەو بەرگریکارە ڕاستەقینانەی نیزام و شۆڕشی ئیسلامی بوو کە لە زۆرێک لە قەیران و قۆناغەکانی ئەم شۆڕشەدا لە مەتەرێزی نوێژی جومعەدا خەریکی وەعزو وتاردان و بەرەڤانی کردن لە بەھاکانی شۆڕش بوو.

بەرپرسی نووسینگەی نوێنەرایەتیی وەلیی فەقیھ بۆ کاروباری ئەھلی سوننەی پارێزگای کرماشان ئتیشی: کارەساتی کۆچی دوایی مامۆستا موحەممەدی بۆ پارێزگا، مامۆستایانی ئایینی، فەقیەکان و بە تایبەت قوتابخانەکانی سوننەی پارێزگاکەمان گەلێک قورسە.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حوججەتوڵڵای فازڵی» وتیشی: مامۆستا موحەممەدی کەسایەتییەکی خاوەن ئاکار، گەلێک دڵسۆزو دلۆڤان و زانایەکی خاکەڕاو لە سەرھەست و سەردەم ناس بوو. بەڕێزی پێش ئەوەی کە ببێ بە ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەی کرماشان، بەڕێوەبەری دایەرەی ئەھلی سوننەی ئەم پارێزگایە، واتە بەرپرسی نوێنەرایەتیی وەلیی فەقیھ بۆ کاروباری ئەھلی سوننەی پارێزگاکەو لە ڕاستی دا لە دامەزرێنەرانی ئەم نووسینگەیە لە پارێزگای کرماشاندا بوو کە دیارە دەبێ ستایشی ئەو ئەرک و زەحمەتانەی بکرێت.

سەرپەیڤ