سەرۆک ئەرکانی ئێران : ئیمارات بە پێوەندیی خۆی لە گەڵ رژێمی زایۆنیدا بچێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385223-سەرۆک_ئەرکانی_ئێران_ئیمارات_بە_پێوەندیی_خۆی_لە_گەڵ_رژێمی_زایۆنیدا_بچێتەوە
سەرۆکی ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی : ئیمارات بە پێوەندی خۆی لە گەڵ رژێمی زایۆنیدا بچێتەوە و درێژە بە رێچکەیەک نەدات کە بە زیانی ئاسایشی ناوچەکە بێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2020 12:50 Asia/Tehran
  • سەرۆک ئەرکانی ئێران : ئیمارات بە پێوەندیی خۆی لە گەڵ رژێمی زایۆنیدا بچێتەوە

سەرۆکی ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی : ئیمارات بە پێوەندی خۆی لە گەڵ رژێمی زایۆنیدا بچێتەوە و درێژە بە رێچکەیەک نەدات کە بە زیانی ئاسایشی ناوچەکە بێت .

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران لە کۆبوونەوەیەکی بنکەی زانیارییەکانی سەر بە سپای پاسداران، وتی، "پەیوەندییەکانی ئیمارات وەک وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی بە هیچ شێوەیەک پەسەندکراو نییە و بە ئاشکراش ڕایدەگەیەنین".

سەرلەشکەر محەممەد باقری جەختی لەوەش کردەوە کە کارکردنی ئێران بەرانبەر ئیمارات  لە ڕیشەوە دەگۆڕێت، گوتیشی :  هێزە چەکدارەکانمان حسابی جیاوازی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەبێت، ئەگەر شتێکی بچووکیش لە ناوچەی کەنداودا ڕووبدات و ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی زیانی پێبگات، تەحەمولی ناکەین .

دوێنێ شەممە، سەرۆککۆماری ئێران، حەسەن ڕۆحانی هۆشداریدایە ئیمارات لە ئەگەری کردنەوەی دەرگای ناوچەکە بەسەر ئیسرائیل، "ئەگەر کارێکی لەو جۆرە بکات، هەڵوێستێکی جیاوازمان دەبێت"، جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتانی کەنداویان لە پیلانی داگیرکاریی ڕژێمی بەعس پاراست.

ڕۆحانی سەرکۆنەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی ئیمارات و رژێمی ئیسرائیلس کرد و بە "ناپاکی" لە موسڵمانان و گەلی فەڵەستین و قودسی وەسفکرد.

ڕۆژی 13ی ئاب، رژێمی ئیسرائیل و ئیمارات، بە نێوەندگیریی ئەمریکا ڕێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان .