ئاب 17, 2020 07:40 Asia/Tehran
  • زەریف: پەنابردنی ئەمریکا بۆ میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکی بێ بنەماو پڕووپوچە

وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت؛ پەنابردنە بەر میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکی گونجێندراو لە بڕیارنامەی٢٢٣١ لە بنەڕەتەوە بێ بنەماو پڕووپوچە.

محەممەد جەواد زەریف دوێشەو لە توئیتێکدا نووسی: ئەمڕۆ بۆڵتۆن بابەتێکی دووپات کردەوە کە لە هەشتی مای٢٠١٨ شدا، کاتێک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بوو لە حکومەتی ترامپدا، باسی لێوە کردبوو.

ناوبراو گوتی: چ نەبێ بۆڵتۆن لەسەر قسەی خۆی ڕاوەستاوە، ئەو تایبەتمەندییەی بەتایبەت لە حکومەتی ئەمریکادا بەدی ناکرێ.

زەریف لەو پەیامە توئیتەریەدا پێی داگرت: ئەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستەوداوێنێ میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکیی گونجێندراو لە بڕیارنامەی٢٢٣١ بووە، لەبنەڕەتڕا بێ بنەماو بێ سودە.

جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی پێشووی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە وتارێکدا کە رۆژنامەی وال ستریت بڵاوی کردەوە، نووسی کە حکومەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەنیازە بەپێی پاراگرافی یانزەی بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش، بایکۆتەکانی دژ بەئێران بگەڕێنێتەوە.

جان بۆڵتۆن گوتی: لاگرانی ئەو ڕێککەوتنە ئەو بابەتە بەو جۆرە لێک دەدەنەوە کە لەبەر ئەوەی واشنگتۆن لەڕێککەوتنەکە چووەتەدەر، ناتوانێ بڕگەو بابەتەکانی چالاک بکا، هەق بەوانە.

سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی بەکاتی نیۆیۆرک، ئەمریکا نەیتوانی لە ئەنجومەنی ئاسایشدا بڕیارنامەی پێشنیارکراوی خۆی بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکامێرانەی ئێران پەسەند بکات. پاش ئەو شکستە ئەمریکا ئێستا لەهەوڵدایە زەخت وگوشاری زیاتر بخاتەسەر ئێران.

سەرپەیڤ