ئێران ڕەتیکردەوە هیچ جۆرە چەکێکی بە تاڵیبان دابێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385252-ئێران_ڕەتیکردەوە_هیچ_جۆرە_چەکێکی_بە_تاڵیبان_دابێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەت کردنەوەی بتنگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ تاڵیبان وتی: ئەو تۆمەتگەلە هەوڵدان بۆ بەلاڕێدا بردنی بیری گشتی خەڵکی ئەفغانستان لە یارمەتییەکانی واشنتۆن بە داعشە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2020 08:41 Asia/Tehran
  • ئێران ڕەتیکردەوە هیچ جۆرە چەکێکی بە تاڵیبان دابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەت کردنەوەی بتنگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ تاڵیبان وتی: ئەو تۆمەتگەلە هەوڵدان بۆ بەلاڕێدا بردنی بیری گشتی خەڵکی ئەفغانستان لە یارمەتییەکانی واشنتۆن بە داعشە.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەتکردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی ئێران سەبارەت بە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ تاڵیبان، وتی: ئەوەی کە ئەمرۆ لە ئەفغانستان دەڕوات ئەنجامی ئاژاوەگێڕی و دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ئەفغانستانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: تۆمەتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆرێک بەلارێدا بردنی بیری گشتی ئەفغانستان لە یارمەتییەکانی واشنتۆن بە داعشە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی لە کۆتاییدا وتی: ئەمریکا هێشتا وەڵامێکی نەداوەتەوە بە داخوازی بیری گشتی سەبارەت بە شوناسی ئەو کۆپتەرانە کە یارمەتیان بۆ داعش لە هەرێمی ئاسمانی ژێر کۆنترۆڵی ناتۆ لە ئەفغانستان ناردووە.