ئاب 18, 2020 05:57 Asia/Tehran
  • زەریف: سەردەمی ملھوڕایەتی و زلھێزیی ئەمریکا بەسەر چووە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ھەڵە لە ھەڵسەنگاندندا ئەوەی دەرخست کە سەردەمی ملھوڕایەتی و زلھێزیی ئەمریکا بەسەر چووەو تەرمەکەی بەرجامیش شکستی بە ئەمریکا ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  شەوی سێ شەممە لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان ھەر لە ١٧ ساڵ لەمەو بەرەوە لە ھەڵسەنگاندندا توشی ھەڵە ھاتوون و ئەمەش لەو نمونە دەگمەنانە بوو کە ئەورووپییەکان شوێنی ئەمریکییەکان نەکەوتن .

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدایە کە بایکۆتەکانی چەکەمەنیانەی ئەمریکا بەردەوام بێت، وتیشی: ئەمریکا لەم بارەیەوە ھەرەسی ھێناوەو گرینگترین ھۆکاریشی بۆ سیاسەتە ھەڵەکانی ئەمریکییەکان دەگەڕێتەوە کە لە کاتی ترەمپەوە بە تێکدانی ڕێککەوتنەکەی بەرجام دەستی پێ کرا.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ھەڵەی ئەمریکا لە ھەڵسەنگاندندا دووساڵ لەمەوبەر دەستی پێ کراو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پێکدادانێکی پڕوپاگەندەیی دا بە دووی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێراندا کەوتبوو و لەم بوارەدا چەواشەکاریی زۆریشی ئەنجام دا بوو.

زەریف جەختی کرد: ئەمریکییەکان بە پەسەند نەکرانی بڕیارنامەکەیان لە ئەنجومەنی ئاسایشت دا خۆیان توشی گێچەڵ کرد و عەقڵیان بەوە نەدەشکا کە ھەل و مەرجی جیھان بە یەکجاری گۆڕاوەو بەردەوام خەریکن بە پێچەوانەی کۆمەڵگای جیھانی دەجوڵێنەوە.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئیدی سەردەمی دەستەڵاتی ئەمریکییەکان لە دنیادا بەسەر چووە، وتیشی: ئەمریکییەکان بە داڕشتنی بەرنامە لایان وا بوو دەتوانن لە ئەنجومەنی ئاسایشت دا دەنگی ئەرێنی بەدەست بھێنن، کەچی لەم ئاراستەیەدا ھەرەسیان ھێناو تەنانەت وڵاتانی ئەورووپیش دەنگی ئەرێنییان نەدایە بڕیارنامەکەیان.

سەرپەیڤ