ئاب 23, 2020 15:10 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: ھاوکارییە سەربازییەکانی ئێران ڕوو لە گەشەیە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: ھاوکارییە سەربازییەکانی ئێران و ڕووسیا ئەرێنی و بە تەواوی ڕوو لە گەشەیە

بە پێی ڕاپۆرتی، ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و  پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی بەرەڤانی و سەربازی ڕۆژی شەممە گەییشتە مۆسکۆ، وێڕای ئاماژە کردن بە ئاستی ھاوکارییەکانی دوو وڵات، وتیشی:ئەمساڵ لە بەر ھەل و مەرجی کۆرۆنایی، ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا ھەتا ڕادەیەک کاریگەریی کەوتووەتە سەر، بەڵام تێکڕای بەراوردو ھەڵسەنگاندنەکان ئەوە دەردەخات کە ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵ ات بە تەواوی ئەرێنی و ڕوولەگەشەیە.

ئەمیر حاتەمی بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆردا پەرەی سەندووە، وتیشی: لە سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ جیا لە بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەو پیشانگای سەربازی، لە بارەی پرسگەلی ناوچەبب و دوو قۆیشەوە وتووێژ دەکەن.

سەرپەیڤ