لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران: ئۆممەتی ئیسلامی دژ بە ئیمارات هەڵدەستنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385537-لیژنەی_ئاسایشی_نەتەوەیی_پەرلەمانی_ئێران_ئۆممەتی_ئیسلامی_دژ_بە_ئیمارات_هەڵدەستنەوە
لیژنەی ئاسیاشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وتی: بێ گومان فەلەستین و نەتەوە ئازادەکانی ناوچەکە لە بەرانبەر ڕێککەوتننامەی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل بێدەنگ نابن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2020 05:16 Asia/Tehran
  • لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران: ئۆممەتی ئیسلامی دژ بە ئیمارات هەڵدەستنەوە

لیژنەی ئاسیاشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وتی: بێ گومان فەلەستین و نەتەوە ئازادەکانی ناوچەکە لە بەرانبەر ڕێککەوتننامەی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل بێدەنگ نابن.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی دوابەدوای ڕیککەوتننامەی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل بە مەبەستی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیان، بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لە دۆخێکدا کە ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەموو بوارەکان شکستیان هێناوە و بە دوای ستەم لە وڵاتەکانی ترن، بە داخەوە بەرپرسانی ئەبووزەبی بە لەبەرچاو نەگرتنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی فەلەستین و بەرژەوەندی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی، بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ دوژمنی ئیسرائیلی خەسارێکی دیکەیان لە ئارمانەکانی فەلەستین دا.

دەسەڵاتدارانی ئەبووزەبی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلیان دانەڕشت بەڵکوو لە خەیانەتێکی ئاشکرا وەکوو ئامێرێک بۆ دزە و ستەمی زیاتری ئیسرائیل لە ناوچەکە هەڵسوکەوتیان کرد و بەستێنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەو ڕژێمەیان خۆش کردووە و ئەوە بە واتای بەدەستەوەدانی ئۆمەتی ئیسلامی بە دەستی دوژمنە.

دەسەڵاتدارانی ئەبووزەبی ئەوە بزانن کە ئەو ڕێککەوتنە هەر شکست دەهێنێت و تێچوویەکی قورسی بۆ ئەو وڵاتە بەدواوە دەبێت.

بێ گومان نەتەوەی فەلەستین و نەتەوە ئازادەکانی ناوچەکە لە بەرانبەر ئەو هەوڵە بێ دەنگ نابن و ئاگری تووڕەیی ئۆمەتی ئیسلامی داوێنی دەسەڵتدارانی ئیمارات دەگرێتەوە.