ئاب 26, 2020 15:54 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بەرامبەر بە ھەڵوێستی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی ھەوڵە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکاوە

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە بەرامبەر ھەڵوێستی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی ھەوڵە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەرئەم وڵاتە، کاردانەوەی لەخۆی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، زەریف ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە نامەکەی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران کە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی کرد بووک لە توییتێکدا نووسی: ملھوڕایەتیی لە یاسادەرچووی پەمپێئۆ جارێکی تر ئەمریکا تەریک خستەوە . سەرباری ئەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێگری کرد لە ڕاوێژی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی ئاگاداری نامە نایاساییەکەی لە ڕۆژی ھەینی دا، کەچی ئەندامانی بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکە لە بارەی پرسەکانی ڕۆژھەڵاتی ناڤینەوە ھەوڵەکانی ئەمریکایان بە بەتاڵ و ناکاریگەر زانی.

زەریف وتیشی لە ئێستادا کاتی ئەوەیە کە «دۆناڵد ترەمپ» واز لە گوێگرتن لە ئامۆژگاریی خونکی کارە زۆربێژەکانی بھێنێت.

«دیان دیجانی» سەرۆکی ئەم قۆناغەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە نەبوونی ھاوڕاییەک لە ئەنجومەن دا لە بارەی گەڵاڵەکەی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتە نێونەتەوەییەکانی سەر ئێران، وتیشی: ئەم ئەنجومەنە لە ھەل و مەرجێکدا نییە کە لە بارەی داخوازییەکەی ئەمریکاوە ھەنگاوێکی زیاتر ھەڵگرێت.

سەرپەیڤ