ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئێران بایەخ بە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرازیل دەدات
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ھێزمەند کرانی پەیوەندییەکانی تاران و برازیلیای بە گرینگ نرخاندو لە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «ڕۆدریکۆ دێئازێردۆ سانتۆس» باڵوێزی برازیل لە تاران، وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندییەکانی مێژوویی و دۆستانەی دوو وڵات، وتیشی: تاقمی دۆستایەتیی پەرلەمانیی ئێران و برازیل و لێژنە تایبەتییەکان لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لە ھاوکاری و گۆڕینەوەی شاندو ڕاوێژ لەگەڵ ھاوتایانی خۆیان لە پەرلەمانی برازیل پێشوازیی دەکەن.
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە سیاسەتەکانی سەربەخۆو بێ لایەنی برازیل، لە سەر گرینگایەتیی سەرنجدانی تایبەتیی مافی جەماوەری فەلەستین پێی داگرت.
«ڕۆدریکۆ دێئازێردۆ سانتۆس» باڵوێزی برازیل لە تارانیش لەم دیدارەدا ڕایگەیاند: خاڵە ھاوبەشەکانی نێوان دوو وڵاتی برازیل و ئێران بەستێنێکی لەباری لە بواری جۆربەجۆرو بەتایبەت پەرلەمانی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی دوو وڵات ڕەخساندووەو کە دەکرێ اە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک وڵات بەکار بھێندرێت.