ئه‌یلوول 05, 2020 15:33 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سویس بۆ ئێران پێوەندیی بە پرسەکانی تاران و واشنگتۆنەوە نیە

وتەبیژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە سەردانی وەزیری دەرەوەی سویس بۆ ئێران ، پێوەندیەکی بە پرسەکانی تاران و واشنگتۆنەوە نیە ، وتی ، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پێوەندیی دوو قۆڵی و سەردانە رێکوپێکەکانی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتە .

وەزیری دەرەوەی سویس ئەمڕو شەممە گەیشتە  ئێران و سەرەتا روویکردە شاری ئیسفەهان .

 سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێران دا ، لە بارەی پێوەندیەکانی مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  لە گەڵ ئیگناتسیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی سویس گوتی ، پێوەندیە هەڵەداوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەڵ ئەو کەسایەتیانەی سەردانی ئێران دەکەن پرسێکی تازە نیە .

خەتیب زادە گوتی پۆمپئۆ لە رووی دەستەوەستانیی هەوڵ ئەدات سیاسەتی ناڕوونی گوشای زۆرینەی واشنگتۆن بە هەر شێوازێک پێوشوێن بگرێ لەبەر ئەوە هەوڵ ئەدات وڵاتانی سێهەم لە پێوەندی ئاسایی لە گەڵ ئێران بگێڕێتەوە کە هەڵبەت تا ئێستا نوشوستی هێناوە .

سەرپەیڤ