ئه‌یلوول 06, 2020 16:44 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : بابەتی قەرزی بریتانیا بە ئێران پێوەندیەکی بە ئازادکردنی بەندکراوانی دوو تابعیەتیی نیە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران گوتی : دانەوەی قەرزی حکومەتی بریتانیا بە ئێران ، پێوەندیەکی بە ئازادکردنی بەندکراوانی دوو تابعیەتی نیە .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران رۆژی شەممە لە وتووێژ لە گەڵ ھەواڵنێران دا بە ئاماژە بەوەی کە ھەندێ لا ھەوڵئەدەن بابەتی دانەوەی قەرزی بریتانیا بە ئێران گرێ بدەن بە ئازادکرانی نازەنین زاغری بەندکراوی دوو تابعیەتیی ئێرانی - بریتانی ، گوتیشی : حکومەتی بریتانیا قەرزێکی 40 ساڵەی بە ئێران ھەیە و تا ئێستاش دانەوەی وەدرەنگیی کەوتووە . 

نازەنین زاغری بە ئەندامەتی لە کۆمپانیا و دامەزرەوە بیانیەکان دا لە  دیزاین و جێبەجێ کردنی پرۆژە میدیایی و سایبێریەکان لە بابەتی روخاندنی نەرمی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشدار بووە . 

قەرزی 450 میلیۆن پۆندیی بریتانیا بە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ گرێبەستی فرۆشتنی 1500 تانکی چیفتەن و 250 تڕۆمبێلی زرێیی بە ئێران لە ساڵانی 1974 و 1976.

 

سەرپەیڤ