پیتاندنی زیاتر له یەک ھەزار سانتریفوژ لە سایتی فۆردۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386416-پیتاندنی_زیاتر_له_یەک_ھەزار_سانتریفوژ_لە_سایتی_فۆردۆ
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژە بە جێبەجێ کرانی ھەنگاوەکانی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن تارانەوە گوتی : ھەزار و 44 سانتریفووژ لە سایتی فۆردۆ پیتاندن دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2020 17:33 Asia/Tehran
  • پیتاندنی زیاتر له یەک ھەزار سانتریفوژ لە سایتی فۆردۆ

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژە بە جێبەجێ کرانی ھەنگاوەکانی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن تارانەوە گوتی : ھەزار و 44 سانتریفووژ لە سایتی فۆردۆ پیتاندن دەکەن .

عەلی ئەکبەر ساڵحی رۆژی یەکشەممە  گوتی : پیتاندن بە رادەی پێویست لە ئێران ئەنجام دەبێ و مادە پیتێنراوەکانیش پاشکەوت دەکرێن .

ساڵحی بە ئاماژە بە کێشە و دەبەریەکدابوونی سیاسیی ئێران لە گەڵ ئیستکباری جیھانیی جەختی کردەوە : کۆماری ئسلامیی لە سەرەتای شوڕشەوە لەم کێشەیە دابووە و بەرەبەرە ئەم کێشەیە  گۆڕا بۆ پرسی ناڤۆکی بەڵام سەرەنجام تاران توانی ئەمریکا لەم کێشەیەدا تەریک بخات و ئەوە  دەسکەوتێکی زور بەنرخە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران .