قاڵیباف: دەستەڵاتدارانی خەیانەتکاری ناوچەکە ھاوبەشی تەواوی دڕندەکارییەکانی زایونییەکانن
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەنگاوی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە لە مەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی وتی: دەستەڵاتدارانی خەیانەتکاری ناوچەکە لە ئەمڕۆدا ھاوبەشی تەواوی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونین ڤەر لە ڕابردووەوە ھەتا ئێستا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا لە کاردانەوە بەرامبەر بە خەیانەتی ھێندێک لە دەستەڵاتدارانی عەرەبی ناوچەکە یەرامبەر بە ئارمانجی فەلەستین وتیشی: ئەوەی وا لە ناوچەکەو لە نومایشە تەلەفزیۆنییەکان و لە شانۆی ھەڵبژاردنەکان بەدی دەکرێت، بۆ خەڵکانی جیھان بە تایبەت ئوممەتی ئیسلامی، لاوانی عەرەب و جەماوەری چەوساوەی فەلەستین بابەتێکی تازە نییە، گەلێک لە دەوڵەتەکانی ناوچەکە لە مێژە دەستی خوێن پێوە مەییوی زایونییە خوێنمژەکان بە تاسەوە ڕادەموسن و چنگ لە ڕوومەتی خەمبارو ماندووی جەماوەری ستەملێکراوی فەلەستین دەوەشێنن.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلانمیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ ئەمەی کە ھیچ ڕێگاچارەیەک بەبێ جەماوەری فەلەستین لە ئاردا نییە، پێی داگرت: فەلەستین خوێنی نێو دەمارەکانی لاوانی موسڵمانە، فەلەستین پارچەیەک لە لەشی ئیسلامە، فەلەستین شەرافەت و خیرەتی لوانی عەرەبە لە سەرتاسەری ناوچەکەو ئەوەی ستەم لە فەلەستین بکات، ھیچ نیشانەیەکی ئیسلام و خیرەت و مرۆڤایەتیی پێوە نییە.