ئه‌یلوول 25, 2020 21:29 Asia/Tehran
  • دەریادار خانزادی: ھیچ ھەرەشەیەکی بەبڕشتانە لە دەریادا لە سەر ئێران نییە

فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە تەواوی سنوورە دەریاییەکان لەژێر کۆننرۆڵی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانە، پێی داگرت: ھیچ ھەرەشەیەکی بەبڕشتانە لە دەریادا لە سەر ئێران نییە.

ئەمیری دەریادار«حسەین خانزادی» فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێران، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە گۆپاپۆڕەکانی ڕژێمی تیرۆریستی ئەمریکا ھەر لە شوێنی وەڕێ کەوتنیانەوە دەخەسنەژێر چاودێری، وتیشی: خاڵ بە خاڵ و بست بە بست واین بە شوێنیانەوەو لە ھەر بەندەرێکدا کە ڕادەوەستن یان لە ھەر بوارگەیەک کە دەپەڕنەوە، لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی ئێمەدان.

دەریادار خانزادی وێڕای ئاماژە کردن بە ھاتنی پاپۆڕە جەنگییەتازەکانی تیرۆریستانی ئەمریکی بۆ ناوچەی کەنداوی فارس، وتیشی: ئەم جوڵەیەیان شێوازی سیاسیی ھەیە و کاریگەریی لە سەر ئاسایشتی ناوچەکە نییە، چونکو ئەو ئاوانەی لەژێر کۆنترۆڵ و دەستەڵاتی ئێرندان ئاسایشتێکی زۆریان ھەیە.

فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەگەر ھەر تاوێک کەمترین سەرەڕۆیی و لارییەک لە ئەمریکییەکان ببیندرێت، وەڵامێکی گورچکبڕیان دەدەینەوە.

 

سەرپەیڤ