فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران: ئاسمانی ناوچەکە لەژێر چاوەدێری ئێراندایە
ئهیلوول 28, 2020 11:52 Asia/Tehran
فەرماندەی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران وتی: ئەمڕۆکە جگە لە چاوەدێری ئاسمانی خۆمان، ئاسمانی ناوچەکشمان لە ژێر چاوەدێریدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ سەباحی فەرد بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش وتی: لە بواری سیستەمی ڕادار، دۆزینەوە و ناسینەوە، دەستکەوتی باشمان هەبووە. زۆربەی ئەو دەستکەوت و ئامێرە ئاسمانیانە، نهێنین کە مێدیایی ناکرێن و تەنیا ژمارەیەکی کەمیان ئاشکرا کراون.
ئەمیر سەباحی فەرد جەختی کرد: ئێمە ئەمڕۆکە گەیشتووینەتە ئەو ئاستە لە توانایی کە هەر فڕۆکەیەک لە ئاسمانی وڵات و ناوچەکە دەناسینەوە و ئەگەریش پێویست بێت دەیپێکین.