تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 03:36 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران لە سەر پێویستیی ڕاگیردرانی خێرای پێکدادانەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا داوای ڕاگیرانی خێرای پێکدادانەکان و دەست پێ بوونی دانوستانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیای کرد لە سەر کێشەی قەرەباغ.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی سێ شەممەی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتەکەی دا، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لایەنە تێکھەڵچووەکان دەبێ یاسای شەڕ ڕەچاو کەن و واز لە پەلاماردانی خەڵکی سڤیل بھێنن، وتیشی: ئێران خوازیاری دامەزرانی خێرای ئاگربڕ، ڕێزنان لە سەروەریی کۆماری ئازەربایجان و دەست یێ کرانی دانوستانی سیاسی بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغە.

بەرلەمە «خەتیب زادە» لە بارەی ھێندێک دەست درێژکاریی بۆ سەر خاکی ئێران لە ڕەوتی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمیتیا وێڕای وشداری دان بە لایەنە تێکھەڵچووەکان پێی داگرتبوو کە: ھەر چەشنە دەست درێژکارییەک لە لایەن ھەرکام لە لایەنە تێکھەڵچووەکان بۆ سەر خاکی ئێران جێگای قەبووڵ و چاوپۆشی نییە.

سەرپەیڤ