مەرجی ئێران بۆ سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388885-مەرجی_ئێران_بۆ_سەرۆک_کۆماری_نوێی_ئەمریکا
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لیستێک لە و بابەتانە ئامادەیە سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا دەبێ بۆ ئێران قەرەبوویان بکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2020 13:56 Asia/Tehran
  • مەرجی ئێران بۆ سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لیستێک لە و بابەتانە ئامادەیە سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا دەبێ بۆ ئێران قەرەبوویان بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا هیچ ڕێگایەکی نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ یاسا.

ڕاشیگەیاند ئەمریکا رێککەوتنی ناڤۆکیی (بەرجام)ی پێشێل کردووە و چەندین میلیار دۆلار خەساری لە ئێران داوە.

جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا دەبێ تۆبە بکات و شەڕی ئابووری دژی ئێران بوەستێنێت , جیاوازی نێوان تیمی بایدن و ترامپ ئاشکرایە بەڵام ئێمە چاوەڕوانی هەنگاوی کردەیین.

ئەوەشی وت کە مێزی دانوستانی  رێکەوتنی ناڤۆکی هێشتا هەیە و جێگا بۆ هەموان هەیە ئەگەرچی ڕێگایەکی دژوارە.