تشرینی دووه‌م 09, 2020 14:39 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە : هیچ پێوەندیەکمان لەگەڵ تیمی بایدن نەبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕەتیکردەوە کە ئێران هیچ پەیوەندییەکی لە گەڵ تیمی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا بووبێت.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەتیب زادە وتی: حکومەڵەتی ترامپ لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێگایەکی هەڵەی پێوا و سیاسەتی زیاترین گوشاری لە بەرانبەر ئێران گرتە پێش. ئەمریکییەکان دەتوانن لەو ڕێگا هەڵەیە بگەڕێنەوە و سێ گۆڕانکاری گەورە دروست بکەن. یەک ئەبێ گۆڕانکاری لە هزری بڕیاردەرانی ئەمریکا، گۆڕان لە قسە و هەڵسوکەوتیان و گفتوگۆ لەگەڵ نەتەوەی ئێران و گەڕانەوە لە ڕێگا پێشووەکەیان قەرەبوو بکەنەوە.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا پێوەندیەک لەلایەن تیمی جۆ بایدنەوە لەگەڵ ئێران گیراوە؟  گوتی: ئێمە هیچ پێوەندییەکمان جگە لە پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ هیچ کەس نەبووە و هێشتا   حکومەتی نوێی ئەمریکا دەستی بەکار نەکردووە و هەر کات دەستی بە کار کرد ئێمە بڕیاری خۆمان دەدەین.

سەرپەیڤ