تشرینی دووه‌م 13, 2020 16:30 Asia/Tehran
  • فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران: ئاسایشتی ئاسمانی ئێران مسۆگەرە

فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەم ھێزە بە ئامادەیی، لە سەرھەست بوون و توانایی جەنگاوەرانەی زۆر باڵا، ئاسایشتی ئاسمانی ئێرانی دابین کردووە.

ئەمیری سەرتیپی فڕۆکەوان«عەزیز نەسیر زادە» فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنکی فێرخوازانی فڕۆکەوانیی تاکتیکیی فڕۆکەکانی «ئێف_٥»و «میگی_٢٩» لە بنکەی ئاسمانیی شەھیئ فەکوریی تەورێز لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران وتیشی: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستەڵات وتوانایی پێویستی بۆ وەڵامدانەوەی گونجاوی ھەڕەشەکانی دوژمن نییە.

سەرتیپ «نەسیر زادە» لە بارەی ڕەھەندەکانی دوژمن ناسینی فەرماندەران و ئەفسەرانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وتی: ئەمریکا لە سەرەوەی دوژمنانی تیزامی ئیسلامی دایە و لەم ئاراستەیەدا گوشاری ئابووری ، سیاسی و کلتووریی زۆریشی بە سەر خەڵکی ئێراندا سەپاندووە.

فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا، دۆڕانی کلتووری و یاسایی ئەو وڵاتەی زیاتر لە ھەر کاتێکی تر ئاشکرا کردو ئەوەی کە ئەمریکا بە بیانووی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بەسەر وڵاتانی دیکەی ھێناوە، لە ئێستادا بەرۆکی خۆی گرتووە.

سەرپەیڤ