تشرینی دووه‌م 15, 2020 22:55 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی کۆپتەر بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران وتی: ئامادەیی ئەوەمان هەیە کە وەکوو وڵاتانی پێشکەوتوو کاری چێ کردنی کۆپتەری هاوبەشی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق دەست پێبکەین.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیرسەرتیپ یوسف قوربانی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرلەشکەر سەمیر زەکی حسێن فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا لە دیدارێک کە لەگەڵ فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێراق هەمانبوو بەشێک لە تواناییە ستراتیژییەکانی هێزی ئاسمانی ئێران خرانە ڕوو و بڕیار بوو کە هاوکاری دوولایەنەمان هەبێت.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە درێژەدا لە ئامادەیی ئەرتەشی ئێران بۆ بەڕێوە بردنی مانۆڕی هاوبەش لە یەکێک لە ناوجە سنوورییەکان هەواڵی دا و وتی: هەروەها ئامادەییمان هەیە کە گرێبەستێک بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان واژۆ بکەین.

ئەمیر قوربانی ڕاشیگەیاند: ئامادەییمان هەیە کە وەکوو وڵاتانی پێشکەوتوو کاری بەرهەمهێنان کۆپتەری هاوبەش لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق دەست پێبکەین.

سەرپەیڤ