ڕۆحانی: خۆڕاگریی گەلی ئێران لە شەڕی ئابووری دا بە ئەنجام گەییشتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389278-ڕۆحانی_خۆڕاگریی_گەلی_ئێران_لە_شەڕی_ئابووری_دا_بە_ئەنجام_گەییشتووە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە شەڕی ئابووریی دژمنان دژی خەڵک وتی: خۆڕاگریی گەلی ئێران لە ماوەی زیاتر لە دووساڵ و نیو شەڕی ئابووریی بێ پێشینەی دوژمنانی قەسای قەس، بە ئەنجام گەییشتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2020 14:05 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: خۆڕاگریی گەلی ئێران لە شەڕی ئابووری دا  بە ئەنجام گەییشتووە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە شەڕی ئابووریی دژمنان دژی خەڵک وتی: خۆڕاگریی گەلی ئێران لە ماوەی زیاتر لە دووساڵ و نیو شەڕی ئابووریی بێ پێشینەی دوژمنانی قەسای قەس، بە ئەنجام گەییشتووە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی بنکەی ڕێکخستنی ئابووریی،وێرای پێداگرتن لە سەر بەردەوامیی گەشەی وڵات، برەو سەندنی بەرھەمھێنان و چارەسەریی گرفتی گوزەرانی خەڵک و چینی کەم داھات، وتیشی: سەرباری پیلانگێڕیی دوژمنان، دەوڵەتی ئێران بە ھاریکاری و داکۆکیی خەڵک ماوەی ئەوەی نەدا کە بایکۆتکەران بە ئوامنجە وەیشومەکانیان بگەن و بەستێن بۆ باش بوونی دۆخی ئابووریی خەڵکی ئێران خۆش کراوە.

ڕۆحانی ھەروەھا دوای ڕاپۆرتی کارگروپی ئابووریی کۆرۆنا لە بارەی ڕەوشتی ئابووری و ئەو گرفتانەی کە لە بەر داخرانی ھێندێک لە ئیش و کارەکان لە قۆناغی تازەی بەرتەسک کردنەوەکان دروست دەبێ، وتیشی: دەوڵەتی ئێران بۆ ئەم تاقمانەو چینە لاوازەکان کە لە بەر داخستن ئیش و کاریان توشی زیان دەبێ، تەگبیری پێویستی کردووەو داکۆکییان لێ دەکات.