روحانی : حکومەتی ئێستای ئەمریکا ، حکومەتێکی تاوانکار و تیرۆریستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389318-روحانی_حکومەتی_ئێستای_ئەمریکا_حکومەتێکی_تاوانکار_و_تیرۆریستە
سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران بە ئاماژە بە ھەدێ کاری تێکدەرانە و تیرۆریسمی ئابووریی واشنگتۆن لە دژی تاران لە ساڵانی رابردوودا گوتی : حکومەتی ئێستای ئەمریکا ، حکومەتێکی تاوانکار و تیرۆریستە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2020 11:55 Asia/Tehran
  • روحانی : حکومەتی ئێستای ئەمریکا ، حکومەتێکی تاوانکار و تیرۆریستە

سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران بە ئاماژە بە ھەدێ کاری تێکدەرانە و تیرۆریسمی ئابووریی واشنگتۆن لە دژی تاران لە ساڵانی رابردوودا گوتی : حکومەتی ئێستای ئەمریکا ، حکومەتێکی تاوانکار و تیرۆریستە .

 

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت دا  وتی: ئەمریکا لە بەشی ئابووری دا توانی گەلی ئێران بخاتە ژێر گوشار بەڵام لە مسۆگەرکردنی ئامانجیی سرەکیی خۆی یانی تێکدانی ئاسایشی نێوخۆی ئێران ، نوشوستی ھێنا . 

روحاین گوتیشی : دۆخی ئابووری و کۆمەلایەتی بەرەو باشتربوون دەڕوات واتا نیشانەگەلێک لە دابەزینی نرخی کاڵا، دراو و پرسەکانی دیکە دەبینین و هەولی حکومەت لەسەر ئەوەیە کە ئەو دابەزینی نرخانە درێژەی ببێت.

سەرۆک کۆمار گوتیشی : ئێمە هەست دەکەین دۆخمان لە ڕۆژانی داهاتوو باشتر دەبێت و لەو دۆخەدا باشتر دەتوانین چالاکی بکەین. هەندێک کەس پێیان وایە کاتێک دەڵێین دۆخەکە باشتر دەبێت، خەریکی دانوستان لەگەڵ ئەمریکاین. ئەمە درۆیە و قەت باسی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە .