تشرینی دووه‌م 19, 2020 17:15 Asia/Tehran
  • دەریادار تەنگسیری: ستراتژیای ئێران ئاشتی و دۆستایەتیی ئاوێتەی ئاسایشتی گشتییە

فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ستراتژیای ئێران ئاشتی و دۆستایەتیی ئاوێتەی ئاسایشتی گشتییە وتیشی: لەم ستراتژییە دا ، ئاسایشت لە بەرامبەر ئاسایشت و ھەڕەشە لە بەرامبەر ھەڕەشەدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) دەریادار «عەلیڕەزا تەنگسیری» فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێ و ڕەسمی پەیوەست کردنی پاپۆڕی ئەقیانوس پێوی «شەھد ڕودەکی» بە ھێزی دەریایی سپای پاسداران، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ستراتژیای ئێمە ئاشتی و دۆستایەتیی ئاوێتەی ئاسایشتی گشتییە، وتیشی: ئاسایشت لە کڕین نایەو تەنیا لە سای ئاشتی و ڕێزنانی لە مافی یەکتر مسۆگەر دەبێت.

فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پاپۆڕی ئەقیانوس پێوی «شەھد ڕودەکی»ی وەک ئاوگەڕێک کە بە ھەموو جۆرە چەک و چۆڵێک تەیار کراوە، ناوبردو وتیشی: ئەم ئاوگەڕە قورسە پەیامھێنەری ئاشتی و دۆستایەتی و برایەتی و ئاسایشتە.

دەریادار «عەلیڕەزا تەنگسیری» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بەرەڤانی کردن لە نیشتیمانی ئیسلامی سنوور ناناسێت،وتیشی: یاسای دەریاکان مۆڵەتی ئەوە بە ھێزی دەریایی دەدات کە ھەتا ١٢ مایلیی ھەر وڵاتێک لە ھاتوچۆدا بێت.

فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە پاسەوانی کردنی دەریایی ئەمڕۆ مافی ئێمەو ھەر وڵاتێکە، وتیشی: ئامادە بوون لە ئەولای کەنارائەکان و ئەقیانوسی ھیند مافی خۆمانەو وەدی ھاتنیشی بە واتای پاسەوانی کردنی دەریاییە.

سەرپەیڤ