راگرتنی گەمیەکی بیانی لە کەنداوی فارس، بەرزەنگاربوونەوەی قاچاغ کردنی سووتەمەنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389421-راگرتنی_گەمیەکی_بیانی_لە_کەنداوی_فارس_بەرزەنگاربوونەوەی_قاچاغ_کردنی_سووتەمەنی
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، گەمیەکی بیانی بە ئاڵای پانامای لە کاتی قاچاغ کردنی سووتەمەنی لە کەنداوی فارس راگرت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2020 04:10 Asia/Tehran
  • راگرتنی گەمیەکی بیانی لە کەنداوی فارس، بەرزەنگاربوونەوەی قاچاغ کردنی سووتەمەنی

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، گەمیەکی بیانی بە ئاڵای پانامای لە کاتی قاچاغ کردنی سووتەمەنی لە کەنداوی فارس راگرت .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، ئەم بەلەمە زیاتر لە 300 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاغی پێبوو .

 ئەم هەنگاوی سپای پاسداران لە چوارچێوەی بەرپرسایەتی و ئەرکی ئەم هێزە لە کەنداوی فارس و گەرووی هورموز ئەنجام بووە .

 ئەرکی سەرەکیی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئێسلامیی ئێران لە کەنداوی فارس و گەروو ستراتژیکی هورموز، پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتماینی ئێران ، دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش و نەهێشتنی قاچاغ کردنی دەریاییە .