تشرینی دووه‌م 25, 2020 16:36 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حەیدەری: ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران ھاوتەریب لەگەڵ ھەڕەشەو گوڕەشەکان بارستایی بەرگریکارانە دروست دەکات

فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران وێڕای پێداگری لە سەر ئامادە بوونی ئەم ھێزە لە بەرامبەر ھەڕەشەو گوڕەشەی ناوچەیی وتیشی: ھێزی زەوینیی ئەرتەش بەردەوام گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە پێ و شوێن دەگرێ و ھاوتەریب لەگەڵ پێکدادان و ھەڕەشەکانی بەردەم بارستایی بەرگریکارانەی پێویست بەدی دێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، ئەمیری سەرتیپ «کیومەرس حەیدەری» فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی ھێزی زەوینی لە مەشقی «زوڵفەقاڕی ٩٩» وتی: لەم مەشقەدا ھێزی زەوینیی بەرنامەی ھێرش کردنە سەر گوێئاوەکانی دوژمنی ھەبوو و توانی لەم پەیوەندییەدا بە سەرکەوتن و ئامانجەکانی جێی سەرنجی بگات.

مەشقی ھاوبەشی زوڵفەقاڕی ٩٩ لەم دواییەدا بە بەشداریی یەکەکانی ھێزی دەریایی، ئاسمانی، بەرگری و ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران لە ناوچەیەک دا بە بەرینایی دوو ملوێن کیلومەتری چوارگۆشە لە ھەرێمی گوێئاوەکانی ڕۆژەڵاتی گەرووی ھۆزمۆز، گوێئاوەکانی مەکران، دەریای عومان و باکووری ئەقیانووسی ھیند ھەتا جەغزی ١٠ دەرەجەی باکووری بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەرپا کرا.

سەرپەیڤ