تشرینی دووه‌م 30, 2020 02:42 Asia/Tehran
  • زەریف: تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێران دەربڕی شەڕخوازیی ھۆکارەکانی ئەو ڕووداوەیە لە ڕووی دۆش دامانەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە نیشانەگەلێکی شێلگیرانە لەمەڕ تێوەگلانی ئیسرائیل بە تیرۆری زانای ناڤۆکیی گەورەی ئێران لە ئارادایە، وتی: ئەم تیرۆرە دەربڕی شەڕخوازیی ھۆکارانی ئەم ڕووداوەیە لە ڕووی دۆش دامانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» لە ھەژماری توییتێرەکەی دا بە زمانی فەرەنسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە تیرۆریستان زانایەکی گەورەی ناڤۆکیی ئێرانیان تیرۆر کرد، نووسی: ئەم ترسنۆکییەی کە شوێنپەنجەی ئیسرائیلی پێوە دیارە، دەربڕی شەڕخوازیی ھۆکارانی ئەم ڕووداوەیە لە ڕووی دۆش دامانەوە.

زەریف جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێران کۆمەڵگای جیھانی لەوانە یەکێتیی ئەورووپا بۆ وازھێنان لە پێوەری دووفاقانە و ئیدانەکردنی ئەم تیرۆرە بانگێشتن دەکات.

تیرۆریستە چەکدارەکان ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ترۆمبیلەکەی ھەڵگری «موحسین فەخری زادە»سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران و لە زانای ھەڵکەوتەی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئەم وڵاتەیان دایە بەر پەلامارو شەھیدیان کرد.

ھەتا ئێستا زۆرێک لە وڵاتان لەوانە ڕووسیا، ڤەنزۆئیلا، ئەفریقیای باشووری و تورکیاش تیرۆری «شەھید فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ھەڵکەوتەی ئێرانیان ئیدانە کردووە.

سەرپەیڤ