کانونی یه‌که‌م 02, 2020 06:29 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی لە پەیامێکدا بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان، کۆمەڵگای جیھانیی بۆ بەرنگار بوونەوەی ڕژێمی زایونی بانگێشتن کرد

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە بۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەیی ھاوپشتی لەگەڵ جەماوەری فەلەستین، کۆمەڵگای جیھانیی بۆ بەرنگار بوونەوەی ڕژێمی منداڵکوژی زایونی بانگێشتن کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی ساڵگەڕی ڕۆژی نێونەتەوەیی ھاوپشتی لەگەڵ جەماوەری فەلەستین، ڕۆژی سێ شەممە ڕێ و ڕەسمێک بە بەشداریی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بنکەی ئەم ڕێکخراوەیە لە نیۆیۆرک بەرپا کرا.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش لە پەیامێکدا بۆ کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان تیشکی خستە سەر ئەمەی کە ڕۆژی ٢٩ی نوامبەر وەبیرھێنەرەوەی حەوت دەیە داگیرکرانی سەرزەوینی فەلەستین لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری زایونی و خەم و کوێرەوەریی لەبڕان نەھاتووی جەماوەری فەلەستین و بەردەوام کرانی ستەم و نادادگەری لە بارەی مافی گەلی فەلەستینەو وتیشی: ھەموو ڕۆژێک شایەتی زیاتر پەرەسەندنی سیاسەتی دەست درێژکاری و ڕەگەزپەرستی و دڕندەکاریی گەڵاڵەبۆکراو ئەم ڕژێمە لەوانە پێ و شوێنگرتنی گەڵاڵەی دابڕ کردن و شەھید کردنی جەماوەری چەوساوەی فەلەستین و درێژەی بایکۆتەکانی دژی مرۆڤانەی دژی خەڵکی غەززە لە ھەل و مەرجی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو بەرتەسک کرانەوەو بێ بەری کرانیان لە دەست ڕاگەییشتن بە کەمترین مسۆگەراتی پزیشکی و یارمەتیی تەندروستی و پاکپارێزین.

ڕۆحانی لەم پەیامەی دا جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر بەردەوام کرانی داکۆکیی ھەمەلایەنەی لە ئارمانجەکانی مرۆڤ دۆستانەو ڕزگاریبەخشی جەماوەری فەلەستین و ڕێزنان لە بەرخۆدان و ڕاوەستانی ستایش ھەڵگرو ڕەوایان دژی دەست درێژکاری و داگیرکردنەکانی ڕژێمی زایونی، کۆمەڵگای جیھانیی بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوەکانی ڕژێمی منداڵکوژی زایونی کە پێشێلکەری مافی مرۆڤ و ھەروەھا بڕگەکانی بڕیارنامەی جۆربەجۆرەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە، بانگێشتن دەکات.

ڕۆحانی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ھەنگاوەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی لەمەڕ قەڵاچۆی ئەو فەلەستینییانەی لە بەندیخانەکانی ئەم ڕژێمەدان و ھەروەھا ئەشکەنجەو ئازاردانیان بە تایبەت ژن و منداڵە لەبەند کراوەکان و ھەروەھا دابڕکردن و «سەودای سەدە»و بەردەوامیی گەمارۆی کەرتی غەززەو جەخت کردن لە سەر پێویستیی ھەڵگیرانی ھەنگاوی خێرا لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی و کۆمەڵگای جیھانی بۆ کۆتایی ھێنان بەم بایکۆت و گەمارۆ ستەمکارانەیە، ڕێگا چارەی کێشەی فەلەستین نەک لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕژێمە ناڕەوایەدا، بەڵکو لە یەکگرتنی وڵاتانی ئیسلامی و کۆمەڵگای جیھانی و ھەنگاوی لێبڕاوانەیان بۆ بەرنگار بوونەوەی سیاسەتەکانی دەست درێژکارانەو دژی مافی مرۆڤی ئەم ڕژێمەدا دەبینێتەوە. 

سەرپەیڤ