پەسەند کراوەی دەوڵەتی ئێران لە بارەی بە بەلاش کرانی کارەبای کەسانی دەست پێوەگر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390209-پەسەند_کراوەی_دەوڵەتی_ئێران_لە_بارەی_بە_بەلاش_کرانی_کارەبای_کەسانی_دەست_پێوەگر
کۆڕی دەوڵەتی ئێران ڕەزامەند بوو بە داشکاندنی لەسەدا سەدی نرخی کارەبا بۆ ئەو ماڵانەی کە دەست پێوەدەگرن و کەمتری بەکار دێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2020 13:24 Asia/Tehran
  • پەسەند کراوەی دەوڵەتی ئێران لە بارەی بە بەلاش کرانی کارەبای کەسانی دەست پێوەگر

کۆڕی دەوڵەتی ئێران ڕەزامەند بوو بە داشکاندنی لەسەدا سەدی نرخی کارەبا بۆ ئەو ماڵانەی کە دەست پێوەدەگرن و کەمتری بەکار دێنن.

کۆڕی دەوڵەت لە کۆبوونەوەی بەرواری دووی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٩ لە سەر پێشنیاری وەزارەتی وزەو پشتبەستوو بە یاسای ئامانجدار کردنی سوبسید، ماوەی ئەوەی دایە ئەم وەزارەتخانەیە ھەتا ئەو ماڵانەی کە دەست پێوە دەگرن و کەمتر کارەبا بەکار دێنن لە نرخەکەی دا بۆیان لە سەداسەد داشکێنێ.

ئەم داشکاندنەش بەس بۆ ئەو شوێن و ماڵانەی گوندو شارەکان و یان نشینگەی خێڵەکان  دەبێت کە بە بەردەوامی کەسیان تیادا دەژیت و بە واتایەکی دیکە شوێنی چۆڵ و یان جێگاگەلێکی وەک خانەباخ کە بە شێوەی کاتی بەکار دەھێندرێن، ناگرێتەوە.

پەسەند کراوەکەی کۆڕی دەوڵەتی ئێران لە نامەیەک دا بە ژمارەی ٦٢٤٢٤ بەرواری ٤/٦/٩٩ و لە لایەن جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماەوە ڕاگەیەندراوە.