ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی لە تاران ، روحوڵڵا زەم لە سێدارا درا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390262-ئەمڕۆ_سەرلەبەیانیی_لە_تاران_روحوڵڵا_زەم_لە_سێدارا_درا
روحوڵڵا زەم بەڕێوەبەری کاناڵی تەلەگرامیی ئامەد نیوز ، لەسێدارە درا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2020 05:17 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی لە تاران ، روحوڵڵا زەم لە سێدارا درا

روحوڵڵا زەم بەڕێوەبەری کاناڵی تەلەگرامیی ئامەد نیوز ، لەسێدارە درا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، بەڕێوەبەری کەناڵی تەلەگرامیی ئامەدنیوز کە خۆی بە لیدەر و سەرکردەی ئاژاوە و بشێویەکان لە ئێران دەزانی ، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بە سزای کارەکانی گەیشت و لە سێدارە درا . 

روحوڵڵا زەم کە چەند ساڵێک بوو بە وەڕێخستنی کەناڵی تەلەگەرامیی ناسراو بە ئامەد نیوز لە دەرەوەی ئێران ببوو بە  داردەستی ئاژانسە سیخوڕیەکان و دژی شۆڕش  و خەریکی پڕۆپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو ، پێشتر لە لایەن رێکخراوی ھەواڵگریی سپای پاسداران گیرابوو . 

کەناڵی ئامەد نیوز بە نانەوەی ناھومێدی و بڵاوکردنەوەی دەنگوباسی درۆ و دەلەسە بە نیازی بەلاڕێدابردنی رای گشتیی بوو بە مەبەستی بەھێز کردنی ویستی دوژمنانی ئێران و ئاژانسە سیخوڕیەکان بە ئامانجی روخاندنی دەوڵەتی ئێران .