وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئێران لە هیچ یارمەتییەک بە گەلی عێراق بۆ شکستی تیرۆر درێغی ناکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سێهەمین ساڵڕۆی شکستی تیرۆریزمی داعشی لە گەلی عێراق پیرۆزبایی کرد و ڕایگەیاند: ئێمە وەکوو رابردوو یارمەتیدەری عێارق دەبین بۆ شکستی تیرۆریزم لەو وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وەی ئێران پێرۆزبایی سێیه‌مین ساڵڕۆژی سه‌رکه‌وتنی حکومه‌ت و گه‌لی عێراق به‌سه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعشی کرد و ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی له ئه‌نجامی ئیراده‌ی به‌هێزی یه‌کپارچه‌ی عێراق، گه‌ل و ته‌واوی هێزه چه‌کدار و ئاسایشه‌کانی عێراق به ئیلهام وه‌رگرتن له مه‌رجه‌عیەتی دینیی ئه‌م وڵاته حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا سیستانی له دژی تیرۆریزم زانی.
خه‌تیب زاده به ئاماژه‌دان به پشتگیرییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریزمی داعشدا، وتی: حکومه‌ت و گه‌لی ئێران به‌رده‌وام له ته‌نیشت حکومه‌ت و گه‌لی عێراق بوون و درێغی لە هیچ جۆرە یارمه‌تیه‌ک بۆ یه‌کپارچه‌یی، ئاسایش، سه‌قامگیری، گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانی عێراق ناکەن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه شایه‌تین که چۆن خوێنی شه‌هیدانی هه‌ردوو وڵات له‌م جه‌نگه پیرۆزه‌دا پێکه‌وه تێکه‌ڵ بووە و هاوڕێیه‌تی و هاودڵی هه‌ردوو حکومه‌ت له ڕووداوی تیرۆری شه‌هید قاسمی سوله‌یمانی و شه‌هید ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس وه‌ک سه‌ردارانی دژی تیرۆریزم و توندڕه‌وی گه‌یشته لوتکه.
وته‌بێژی ده‌زگای دیپلۆماسی دواجار گوتی : ئه‌گه‌رچی هێزی سه‌ربازیی داعش شکستی هێنا به‌ڵام هێشتا بیری ته‌کفیری، دژه مرۆڤایه‌تی، تیرۆریستی و پشتگیرییه ئاشکرا و نهێنیه ناوچه‌یی و جیهانیەکان له ئه‌وان به‌رده‌وامه و پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له ئاست بڵاوبوونه‌وه‌ی فیکریی و به‌هێزبوونه‌وه‌ی دوباره‌ی ئه‌م ڕه‌وته به‌ئاگا بێت.