کانونی یه‌که‌م 16, 2020 11:40 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ بەڕێوەبەرانی ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە ساڵگەڕی شەھید سولەیمانی چاویان بە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەکەوێت

لە ساڵگەڕی شەھید کرانی سەردار «قاسم سولەیمانی» لەلایەن تیرۆریستانی ئەمریکییەوە ڕێ و ڕەسمێک بۆ یادی شەھیدانی خۆڕاگری بەرپا دەکرێت.

لە سەروبەندی ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» و شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس» کۆمەڵێک لە بەڕێوە بەرانی ڕێ و ڕەسمی ساڵگەڕی شەھیدانی خۆڕاگری و بنەماڵەی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» ئەمڕۆ چوارشەممە چاویان بە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەکەوێت. 

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ساڵی ڕابردوو بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد بوو، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

 

سەرپەیڤ