6421 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون، مەرگی 175 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390547-6421_کەس_لە_ئێران_تووشی_کۆرۆنا_بوون_مەرگی_175_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا6421 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2020 14:54 Asia/Tehran
  • 6421 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون، مەرگی 175 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا6421 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە  175 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 53 هەزار و 448 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا  یەک ملیۆن و 152 هەزار و 72 کەس  تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 875 هەزار و 943 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.