کانونی یه‌که‌م 25, 2020 06:39 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێران بە بۆنەی گەییشتنی ساڵھاتی لەدایک بوونی شکۆمەندی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گەییشتنی ساڵھاتی لەدایک بوونی شکۆمەندی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)و دەستپێکی ساڵی تازەی زایینیی ٢٠٢١ی لە تەواوی سەرکردەکانی وڵاتانی جیھان پیرۆز کرد.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی جیھان بە بۆنەی گەییشتنی ساڵھاتی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) جەختی کرد: جیھانی ئەمڕۆ لەگەڵ قەیرانگەلی کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، ئابووری و سیاسیی جۆربەجۆردا بەرەوڕووەو سەرۆکانی وڵاتان دەبێ لە سای خواست و ھاریکاریی ھاوبەش و بە ھاوتەریبیی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە ئاراستەی دەرباز بوون لەم قەیرانانەو ھەروەھا خێرا کردنەوەی ڕەوتی خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆناو گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی زیاتر لە جاران ھەوڵ بدەن.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە حەزرەتی عیسای کوڕی مریەم(ع) پەیامھێنی ئاشتی و ئاڵاھەڵگری دلۆڤانی و چەشن دۆستیە، ھیواداریی دەربڕی کە مرۆڤی ئەمڕۆ بە تایبەت شوێنکەوتووانی تەواوی ئایینە ئاسمانییەکان بە سەرمەشق وەرگرتن لە فێرکاریی پێغەمبەرانی ئیلاھی و بە ھانابردن بۆ ڕێبازە پیرۆزەکانیان بتوانن ڕێگای ئەفراژ بوون و کەماڵی مرۆڤایەتی ببڕن.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢٠ ساڵگەڕی لەدایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ــە.

سەرپەیڤ