سەرتیپ حەیدەری: خوێنی شەھید سولەیمانی ورەی دژە ئیستیکباریی لە نێو بیرئازادانی جیھان بووژاندەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390959-سەرتیپ_حەیدەری_خوێنی_شەھید_سولەیمانی_ورەی_دژە_ئیستیکباریی_لە_نێو_بیرئازادانی_جیھان_بووژاندەوە
فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: خوێنی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» ورەی دژە ئیستیکباریی لە نێو گەلانی بیرئازادی جیھان دا بووژاندەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2020 18:02 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حەیدەری: خوێنی شەھید سولەیمانی ورەی دژە ئیستیکباریی لە نێو بیرئازادانی جیھان بووژاندەوە

فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: خوێنی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» ورەی دژە ئیستیکباریی لە نێو گەلانی بیرئازادی جیھان دا بووژاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، سەرتیپ «کیومەرس حەیدەری» فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی  ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی ناوازەی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» لە ڕێبەرایەتی کردنی بەرەی خۆڕاگریی ئیسلامی وتیشی: شەھید سولەیمانی لە شەھیدانی ناودارو قوتابخانە ڕۆنەری ئێرانی ئیسلامی بوو کە بوونی لە بەرەی خۆڕاگری دا دەبووە ھۆی تۆقینی دوژمنان و بەرز بوونەوەی ورەی موسڵمانان.

فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی  ئێران وتیشی: ئەمڕۆ ئەو قوتابخانەیەی کە سەردار سولەیمانی بناغەکەی ڕۆناوە بۆ گەلانی بیرئارادو موسڵمانی جیھان دەمێنێتەوە، چونکو بە چالاکییەکانی سیمای ڕاستەقینەی ئیستیکباری جیھانیی بۆ گەلانی ئیسلامی و بیرئارادانی جیھزان ئاشکرا کردو بۆخۆشی بوو بە ئاڵاھەڵگری خەباتی دژی ئیستیکبار.

سەرتیپ «حەیدەری» ڕۆڵی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی»ی لە یەکانگیرکردنی چینەکانی موسڵمان بۆ بەرنگار بوونەوەی بەرەی کوفر بە ناوازەو بایەخمەند ھەڵسەنگاندو وتی: سەردار سولەیمانی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خەباتی دژی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا ھەبوو و ھەروەھا ڕۆڵی لە خاشەبڕ کردنی تاقمی تیرۆریستی داعش تەوەرەیی و جێگای سەرنجە.