پیتاندنی سەتی 20 ی ئۆرانیۆم لە ئێران دەسپێبوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391196-پیتاندنی_سەتی_20_ی_ئۆرانیۆم_لە_ئێران_دەسپێبوو
وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند پرۆسەی بەرھەمھێنانی ئۆرانیۆم بە زەنگینیی سەتی 20 لە سایتی فۆردۆی باشووری تاران دەسپێبوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2021 11:37 Asia/Tehran
  • پیتاندنی سەتی 20 ی ئۆرانیۆم لە ئێران دەسپێبوو

وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند پرۆسەی بەرھەمھێنانی ئۆرانیۆم بە زەنگینیی سەتی 20 لە سایتی فۆردۆی باشووری تاران دەسپێبوو .

وتەبێژی حکومەتی ئێران بە ئاماژە بە فەرمانی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ جێبەجێ کردنی یاسای ھەنگاوی ستراتژیک بۆ ھەڵوەشاندنی بایکۆتەکان جەختی کردەوە : پرۆسەی بەرایی  تێکردنی گاز لە سایتی فۆردۆ دەسپێبووە و ئەمڕۆ دوشەممە یەکەم بەرھەمی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی UF6 بەدەستدێ . 

رەبیعی کوتیشی : تێکڕای ئەم پرۆسەیە دوای ئەنجامدرانی کارە بەراییەکان بۆ وێنە زانیاری گەیاند بە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئەنجامدراوە .