زەریف : ئێران پیتاندنی سەتی 20 ی یۆرانیۆمی دەسپێکرد
کانونی دوھەم 04, 2021 19:44 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ئێمە بە پێی واژۆکراوی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران پیتاندنی سەتی بیستی یۆرانیۆممان دەسپێکرد .
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە لە توویتێک دا نووسی : ئێمە لەسەر بنەمای پەسەندکراوی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ، پیتاندنی سەتی بیستمان دەسپێکردەوە و بە ئاگاداریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییش گەیشتووە .
زەریف گوتیشی : ھەنگاوە قەرەبووکاریەکانی ئێمە تەواو رێکن لە گەڵ بڕگەی 36 ی رێککەوتنی ناڤۆکی و دوای چەندین ساڵ پێبەند نەبوونی چەند ئەندامی رێککەوتنەکە ھەڵگیراون .
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : لە کاتی پێبەندبوونی ھەموو لایەنەکان بە بەڵێنەکانیان، ئێمەش بە تەواوەتی دەگەڕێینەوە سەر دۆخی جاران .