کانونی دوھەم 08, 2021 04:02 Asia/Tehran
  • عەرا قچی : ئەگەر بێتو بایکۆتەکانی ئەمریکا ھەڵگیرێن، ئێرانیش پیتاندنی لە سەدا بیستی ئۆرانیۆم کۆتایی پێ دێنێ

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وتی:کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەگەر بێتو بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکای لە سەر ھەڵگیرێت،پیتاندنی لە سەدا بیستی ئۆرانیۆم کۆتایی پێ دێنێ.

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ  کاروباری سیاسی لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی «NHK»ی ژاپۆن کە ڕۆژی پێنج شەممە بڵاو بووەوە، وێڕای ئاماژە کردن بە کاریگەریی بایکۆتەکان لە سەر ئێران لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا تاوێکیش بۆ دڵنیا بوون لە ھەڵگیرانی یەکجاریی بایکۆتەکان لە کیس نادات.

عەراقچی وتیشی: ئەگەر بێتو بایکۆتەکان ھەڵگیرێن و ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی قازانج بکات، کۆماری ئیسلامیش دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنە ناڤۆکییەکانی.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ  کاروباری سیاسی وتیشی: پیتاندنی لەسەدا بیست دەکرێ خێراو زۆر بەئاسانی بگەڕێتەوە بۆ سەر باری جاران.

عەراقچی لە بارەی ھەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیش وتی: ئەمە بڕیاری ئەوانە، ئێران چاوەڕوان دەبێ بزانێ دەوڵەتی «جۆ بایدێن» چلۆن دەیھەوێ بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتن و بەڵێنەکانی.

سەرپەیڤ