کوترانی سێھەمین تاقمی خۆبەخشان بە پێکوتەی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391463-کوترانی_سێھەمین_تاقمی_خۆبەخشان_بە_پێکوتەی_کۆرۆنا_لە_ئێران
ئەندامێکی دەستەی چاودێری لێکۆڵینەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا باسی لێدانی ئەم ڤاگسینە لە سێھەمین تاقمی خوبەخشان دەکات و دەڵێ : خوێندنەوەی مرۆیی ڤاکسینی کۆرۆ ئێران بەرەکەت بە پێ دوایین ستانداردە جیھانیەکان خەریکە ئەنجام دەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2021 11:11 Asia/Tehran
  • کوترانی سێھەمین تاقمی خۆبەخشان بە پێکوتەی کۆرۆنا لە ئێران

ئەندامێکی دەستەی چاودێری لێکۆڵینەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا باسی لێدانی ئەم ڤاگسینە لە سێھەمین تاقمی خوبەخشان دەکات و دەڵێ : خوێندنەوەی مرۆیی ڤاکسینی کۆرۆ ئێران بەرەکەت بە پێ دوایین ستانداردە جیھانیەکان خەریکە ئەنجام دەبێت .

دوکتور مینوو موحرەز ئەندامی دەستەی چاودێری لێکۆڵینەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا  ، وێڕای دەربڕینی رەزامەندیی لە قوناغەکانی پێشکەوتنی سەرکەوتاوانەی ڤاکسینی کۆرۆنای سازکراوی توێژەرانی ئێرانی گوتیشی : ئەمڕۆ یەکشەممە ڤاکسینی کۆرۆ ئێران بەرەکەت لە سێ کەس درا و سبەینێش 4 خوبەخشی دیکە دەکوترێن . 

ئەم پسپۆڕە گوتیشی : بەر لەوەش 7 کوتان ئەنجام بووە و ئەم خۆبەخشانە ھەر رۆژ لە ژێر چاوەدێری دابوون و کاریگەریی خراپی لەسەریان نەبووە . 

بڕیارە ڤاکسینی کۆرۆنای ئێرانی لە فازی یەکەم دا لە ماوەی دوو مانگ لە 56 کەس بدرێ .