خەتیب زادە : ئەمریکا ھەنگاوی نایاسایی لە دژی دیپلۆماتەکانی ئێران رابگرێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : ئێران بە فەرمی وشداری بە ئەمریکا دا بێتوو ھەنگاوە نایاساییەکانی خۆی لە دژی دیپلوماتە ئێرانیەکان لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان نەوەستێنێ لای دێوانی نێودەوڵەتیی داد سکاڵا بەرزدەکاتەوە .
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی ناردنی یاداشتێکی فەرمی و ڕادەست کردنی بە ئەمریکا لە ڕێگای باڵوێزخانەی سویسڕای کرد.
ئەو لەم بارەوە وتی: لەم نووسراوەدا هۆشداری دراوەتە ئەمریکا کە ئەگەر کارە نایاساییەکانی خۆی دژی دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ڕانەگرێت، دەبێ لە دەزگای دادی نیونەتەوەیی وڵامدەر بێت.
خەتیب زادە وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا ماوەیەکە دژی مافی نێونەتەوەیی هەنگاوی هەڵگرتووە و کێشەی بۆ دیپلۆماتە ئێرانییەکان و بنەماڵەکانیان ساز کردووە و ئەم کارەش بۆتە هۆی ئەوەی دیپلۆماتە ئێرانییەکان نەتوانن کاروباری خۆیان بەڕێوە ببەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆتاییشدا وتی: دەوڵەتی ئەمریکا سەرەڕای بەرپرسیارەتی خۆی وەکوو میوانداری چەندین ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی هەرگیز میواندارێکی باش نەبووە و لە درێژەی مێژوودا هەوڵی داوە دیپلۆماتەکان و بنەماڵەکانیان ئازار بدات.