سەرۆکی پەرلەمانی ئێران:سیناریۆی بەرەی ئەمریکی-زایۆنی، لێک دابڕاندنی وڵاتە ئیسلامییەکانی ناوچەیە
سەرۆک پەرلەمانی ئێران وتی: بەرەی ئەمریکایی- زایۆنیستی، سیناریۆی لێک دابڕانی وڵاتە ئیسلامییەکانی ناوچە و دەرکردنی فەلستینییەکان لە وڵاتی خۆیان و رووخاندنی مزگەوتی ئەلئەقسایە.
بە پێی هەواڵی میهر، محەمەد باقر قاڵیباف ئەمڕۆ ئاماژەی کردە سەر مەبەستی دوژمن لە گەمارۆکان و دروست کردنی مەترسی لە سەر وڵاتی ئێمە و وتی: ئەوان بەو شێوەیە دەیانەوێ یەکگرتوویی میللەتی ئیسلامی بکەنە ئامانج. بێ گومان لە وەها دۆخێکدا گرینگایەتی بابەتی فەلەستین، ئێمە نوێنەرانی پارلەمانی وڵاتە ئیسلامییەکان لە دەوری یەک کۆ دەکاتەوە تاکوو دیسانەوە بۆ پشتیوانی لەم وڵاتە و پاراستنی قودسی پیرۆز وەکوو بەشێک لە شۆناسی هاوبەشی ئایینی موسوڵمانان هەوڵ بدەین و پەیمان ببەستین.
ناوبراو وێڕای جەنایەتەکانی ئیسرائیل دژی خەڵکی فەلستین، روونی کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو پشتیوانی فەلستین، 12 ساڵ لەمەوپێش و لە یەکەمین ساڵوەگەڕی دەسدرێژی 22 ڕۆژەی ڕژیمی زایۆنی دژی غەزە، بە مەبەستی ڕێز گرتن لە خەڵکی فەلستین و بەرەی بەرخۆدان، ڕۆژی 29ی بەفرانباری وەکوو ڕۆژی "غەزە، هێمای خۆڕاگری فەلستین" ناوزەد کرد و ئەم ڕۆژە بۆ هەتاهەتایە لە ڕۆژژمێری ئێراندا تۆمار کراوە و دەمێنێتەوە.
قاڵیباف داکۆکی کرد: ئەمرۆ دیسانەوە کۆ بووینەوە تاکوو رایبگەینین کە ئەمرۆ لە جیهانی ئیسلامدا هیچ شتێک وەکوو قودس گرینگ نییە و دەسدرێژی بۆ سەر غەزە نالەبارترین کاری ڕژیمی زایۆنی پاش شەڕی دووهەمی جیهانییە کە لە دڵ و گیانی جیهانی ئیسلامدا دروست بووە.
ئەو ئاماژەی کردە سەر جینایەتە دلهەژێنەکانی ئەو رژیمە لە فەلەستین و وتیشی: خراپتر لەوەش بێدەنگی وڵاتان و ڕێکخراوە جیهانییەکان و لەبەرچاو نەگرتن و پێشێل کردنی مافی خەڵکی فەلستین و یارمەتی دان بە ئیسرائیل بۆ درێژەدان بە دژبەریەکانی لە گەڵ فەلستینە.
سەرۆک پارلەمانی ئێران بەرگری کردنی ئیسرائیل لە هەناردە کردنی ڤاکسین بۆ فەلستینییەکانی وەکوو کارێکی نائاسایی ناو برد و وتی: ئەوە کارێکی دڵتەزێنە کە دڵی هەر مرۆڤێکی خاوەن دین و ئایین دەهەژێنێت.