تشرینی دووه‌م 20, 2024 09:16 Asia/Tehran
  • سودانی: نامەی ئیسرائیل بە ئەنجومەنی ئاسایشت بیانوویەکە بۆ دەسدرێژی کردنە سەر عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق نامەی ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت لەدژی بەغدای بە بیانوویەک لە لایەن ئەم ڕژێمەوە بۆ دەسدرێژی کردنە سەر خاکی وڵاتەکەی لێک دایەوە

" محەممەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕەوتی کۆبوونەوەی حەوتانەی حکۆمەت پیداگرت: نامەی رژێمی زایۆنی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، بیانوویەکە بۆ پەلامارکردنە سەر عێراق وبەدی هاتنی هەوڵ وتەقالا بەردەوامەکانی ئەم ڕژێمە بۆ پەرەپیدانی شەڕ لە ناوچە.

ناوبراو جەختی کرد کە عێراق ئەم هەڕەشانە ڕەت دەکاتەوە وبڕیاری شەڕ وئاشتی لە دەستی حکۆمەتی عێراق دایە وهیچ لایەنێک ئیزنی نیە دەست بگرێتە سەر ئەم مافە.سودانی هەروەها وتی: عێراق نەیاری شەڕە ولەسەر مژاری سەرەکی خۆی لەمەڕ کۆتایی دان بەوە پاوەجییە وبۆ یارمەرتی دان بە گەلی فەلەستین ولوبنان هەوڵی داوە. ئەم قسانە دوای ئەوە ڕاگەێندرا کە " گدعون ساعر" وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی لە پوستێکدا لە پلتفورمی ئیکس وتی کە نامەیەکی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت ناردووە تیدا خوازیاری گرتنی کاروکردەی خێرا لە بارەی چالاکی ئەودەستە  لە " گروپە عێراقیەکان " بووە کە بەقسەی ناوبراو لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لیی دەکرێ ولە خاکی عێراق بۆپەلامار کردنە سەر سەرزەویە داگیرکراوەکان کەڵک وەرئەگرن.

" ساعر" وتی: من لە ئەنجومەنی ئاسایشت داوام کردبۆ دەستەبەری ڕێزوحۆرمەتی حکۆمەتی عێراق وادەو بەڵینەکانی خۆی بە پێی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی وڕاگرتنی ئەم پەلامارانە لە دژی ئیسرائیل ، کاروکردەیەک بگرێتە بەر.  

 

 

سەرپەیڤ