تشرینی دووه‌م 20, 2024 14:13 Asia/Tehran
  • تیلاڤێڤ لە ژێر ئاگری حیزبۆڵڵا/ هەزارن مووشەکی

میدیایەکی عەرەب زمان بە ئاماژەدان بە پەلاماری کاولکەرانەی حیزبۆڵڵا بۆسەر تیلاڤێڤ دەستی دایە لێکدانەوەی مەبەست وئامانجەکانی خۆڕاگری ئیسلامی لەم بوارەدا

ڕەئی ئەلیەوم ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێکدالە بارەی تەشەنای شەڕی نێوان حیزبۆڵڵا وڕژێمی زایۆنی نووسیویەتی: دوای ئەوەکە ڕژێمی تیرۆر" محەممەد عەفیف " بەرپرسیی میدیایی حیزبۆڵلای تیرۆرکرد وبەیرۆتی دایە بەردەسڕێژ، حیزبۆڵڵا جارێکی تر تیلاڤێڤ خستە ناو ئاڵقەی ئاگرەوە هەتا هەم بە وەبەردەسڕیژنانی بەیرۆت کاردانەوە نیشان بدات وهەم وەڵامی گۆرچکبڕبدات بە ئیسرائیلیەکان کە لە ماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو هەوڵی داوە کە بە ئاگر، تەشەنای پەلامارەکان وکاوڵکاریەکی دڵخوازی خۆی داسەپینێت.

ئەم میدیایە هەروەها نووسیی: حیزبۆڵڵا گوی ئاگرینی بەرەوناوەڕاستی پێتەختی ڕژێمی زایۆنی گەڕاندەوە وپەیامی گرینگی ناردکە توانایی خستنە ژێر ئاگری تیلاڤێڤی لەهەرکات وچرکەیەک دا هەیە وئەمە پەیامێک بوو کە تیلاڤێڤ بە باشی لە دەقەکەی تێگەیشت.

 

سەرپەیڤ