کانونی دوھەم 21, 2021 17:50 Asia/Tehran
  • خستنەگەڕی گەورەترین پاڵاوگەی گازی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ئێران

پاڵاوگەی گازی «بیدبڵیند»ی کەنداوی فارس وەکو گەورەترین پاڵاوگەی گازی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕۆژی پێنج شەممە بە فەرمانی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پارێزگای خوزستان خرایە گەڕ.

پاڵاوگەی گازی«بیدبڵیند»ی کەنداوی فارس لە گەورەترین پرۆژەکانی مێژووی ئێرانە کە لە جەنگەی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە ھۆی پسپۆڕانی نێوخۆییەوە دروست کراوەو ئەرکی سەرەکیشی کۆکردنەوەی گازەکانی ئاوێتەی نەوتەو گۆڕینەوەی بە خۆراکی کۆگاکانی پترۆشیمی.

پاڵاوگەی گەورەی گازی «بیدبڵیند»ی کەنداوی فارس بە نانەوەی سەرمایەیەکی سێ ملیاردو چوارسەد ملوێن دۆلاری و لە ماوەی کەمتر لە ٣٦ مانگ بە پشت بەستن بە توانایی نێوخۆیی وەڕێ خراوە.

ئەم پاڵاوگەیە لە شارستانی بەھبەھانی پارێزگای خوزستان ھەڵکەوتووەو نزیکەی ١١ ھەزار تەن گازی «مێتان» بۆ بەکارھێنانی نێوماڵ بەرھەم دێنێ و  دەیکاتە بۆرییەکانی تۆڕی گازی ئێرانەوە.

بەرھەمھێنانی لە ڕۆژێکدا ١٤٠٠ تەن «ئێتان»، دوو ھەزار تەن «ئێڵ پی جی»و ١٣٠٠ تەن بەرھەمی «پێنتان» لەو بەرھەمانەی دیکەی ئەم پاڵاوگەیە دێتە ئەژمار.

پاڵاوگەی گازی «بیدبڵیند»ی کەنداوی فارس لە ساڵی ٢٠٢٠ وەک سێھەمین گەورەپرۆژەی جیھان ھەڵبژێردراو ڕەچەی کاری بەبێ کارەساتی مردنی لە مێژووی پیشەسازیی نەوتی ئێرانی شکاندووە.

بە کەوتنەگەڕی ئەم پاڵاوگەیە لە ساڵێکدا زیاتر لە ٧٠٠ملوێن دۆلار داھات دەستی وڵاتی ئێران دەکەوێت. 

سەرپەیڤ