کانونی دوھەم 21, 2021 21:26 Asia/Tehran
  • زەریف: پیلانەکانی سەرشۆڕانەت دژی ئێران شکست دێنێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھێرشی تیرۆریستی لە بەغداو وتەکانی ناتانیاھۆ ھیچ ئامانجێکی بێجگە لە بەربەرەکانێ لەگەڵ ئێران نییە، جەختی کرد: پیلان و پەلەقاژەی سەرشۆڕانەت دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران شکست دێنێ.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: لە تەقاندنەوە تیرۆریستییەکانی بەغداوە بگرە ھەتا خونکی کردن و پۆستاڵ لێسانەوەی ناتانیاھۆ ھەرجارەو بۆ کەسێکی تازە، ھەر ھەمووی ئامانجێک زیاتری نییەو ئەویش تێوەگلاندنی سەرۆک کۆمارێکی دیکەیە لە ئەمریکادا بۆ بەفێڕۆدانی گیان و ماڵی ئەمریکییەکان بۆ بەگژدا بردنەوەی ئێران.

لە درێژەی ئەم توییتەدا ھاتووە: سەرباری پەلەقاژەی سەرشۆڕانەی ناتانیاھۆ،  پیلانەکانی دۆش داماوانەی دژی ئێران ھەمیسان شکست دێنێ.

نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لە مەیدانی «تەیەران» لە ناوەڕاستی بەغدای پێتەختی عێراق دوو تەقاندنەوەی تیرۆریستی ڕووی دا کە بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ئەنجامی ئەم کارەساتە ھەتا ئێستا ٣٥ کەس گیانیان لە دەست داوەو ١١٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ