کانونی دوھەم 22, 2021 20:25 Asia/Tehran
  • وەزیری ئابووریی ئەرمینیا گەییشتە تاران

وەزیری ئابووریی ئەرمینیا بۆ ڕاوێژ لە بارەی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان دوو وڵات ئەمڕۆ ھەینی گەییشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «حەمید زادبووم» سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوەی گەشەی بازرگانیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بارستایی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی ئێران و ئەرمینیا، ھاتنی «وەھان کەڕوبیان»  وەزیری ئابووریی ئەرمینیا لە تارانی بە دەرفەتێک زانی بۆ پەرە پێ دان و بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندیی بازرگانیی دوو وڵات و ڕاوێژ لە ئاراستەی نەھێشتنی لەمپەرو گرفتە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەرمینیا وەکو دەروازەی دەستڕاگەییشتن بە بازاڕی ئوراسیا.

«زادبووم» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم بانگێشتنە لە لایەن وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران ئەنجامی گرتووە، باسی واژۆ کردنی تەبایی نامەیەکی کرد لە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان دوو وڵات لەم سەردانەدا.

سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوەی گەشەی بازرگانیی ئێران وتیشی: وەزیری ئابووریی ئەرمینیا لە گەشتە پێنج ڕۆژەکەی بۆ ئێران، لەگەڵ کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی دەوڵەتی و کەرتی تایبەتی لەوانە وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانی، وەزیری وزە، سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندی، وەزیری ئابووری و دارایی، یاریدەری سەرۆک کۆمار بۆ بەشی زانستی و تەکنۆلۆژیا، سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشە سازی، کانزاکان و کشت و کاڵی ئێران دیدارووتووێژ دەکات.

 

سەرپەیڤ