کانونی دوھەم 23, 2021 20:33 Asia/Tehran
  • گەشتی زەریف بۆ چەند پێتەختی ناوچەکە

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەەرەوەی ئێران لە رۆژی دوشەمەوە گەشتی خۆی بۆ وڵاتانی کۆماری ئازەربایجان ، روسیا ، ئەرمەنستان ، گورجستان و تورکیا دەسپێدەکات .

سەعید حەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی شەممە رایگەیاند : محەمەد جەواد زەریف لە سەرووی شاندێک ، ئەم حەوتەیە سەردانی هەریەک لە وڵاتانی کۆماری ئازەربایجان ، روسیا ، ئەرمەنستان ، گورجستان و تورکیا دەکات .

 وتیشی : وەزیری دەرەوەی ئێران لەم گەشتانەدا لە گەڵ هاوشانەکانی خۆی و کاربەدەستانی دیکەی ئەو وڵاتانە کۆدەبێتەوە .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دواجار گوتی : ئەم گەشتە بە تەوەری پرسی دوو قۆڵی ، دوایین گۆڕانکاریەکانی قەفقاز ، پرۆژەکانی لە دەستی هاریکاری و بوارەکانی پەرەسەندنی ئاشتی و سەقام لە ناوچەکەدا ئەنجام دەبێت .

سەرپەیڤ