کانونی دوھەم 25, 2021 07:30 Asia/Tehran
  • زەریف : ناوچەی کەنداوی فارس پێویستیی بە وتووێژ و هاریکاریە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ناوچە کەنداوی فارس پێویستیی بە وتووێژ و هاریکاری و بەدیهێنانی شێوازی دڵنیا لە نێوان وڵاتانی ئەم ناوچەیە .

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هاوکاری لەگەل وڵاتانی ناوچەکە بۆ ئێمە گرینگایەتیەکی تایبەتی هەیە و پەرەسەندنی پێوەندی دووقۆڵی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بۆ ئێران زۆر گرینگە.

 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کردووە لە کاتی گەییشتنی بە پێتەختی ئەو وڵاتە لە پرێس کۆنفرانسێک دا وتی: زۆر پێمان خۆشە کە ئێستا لە باکووین و پشت بە خوا لە ڕۆژانی داهاتووش دا سەردانی ئەرمەنیا، جۆرجیا دەکەم و دواتریش سەفەرێکم بۆ تورکیا دەبێت.

ناوبراو بابەتی سەرەکیی سەفەری خۆی بۆ چەند وڵاتی دراوسێی هاوکاریی ناوچەیی ڕاگەیاند و وتی: هاوکاری لەگەل وڵاتانی ناوچەکە بۆ ئێمە گرینگایەتیەکی تایبەتی هەیە و پەرەسەندنی پێوەندی دوولایەنە لەگەڵ ئەو وڵاتانە بۆ ئێران گرینگایەتیەکی زۆری هەیە.

زەریف لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا سەبارەت بە نیشاندانی گڵۆپگەلێک لەلایەن وڵاتانی کەنداوی فارسەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ، وتی: ئێمە پێمان وایە کەنداوی فارس پێویستی بە گفتوگۆ و هاوکاریە و بە دروست کردنی متمانە لە نێوان وڵاتانی پەراوێزی کەنداو، باوەشی ئێمە بۆ دراوسێکان ئاوەڵا بووە و دەشبێت.

سەرپەیڤ